
ناساندنی پڕۆژەی
نووری جیهان
پڕۆژەی نووری جیهان یەكێكە لە پڕۆژە سەرتاسەریەكانی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان كە ساڵانە لە ڕێگەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەیەكی سەرتاسەری لەهەریمی كوردستان و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەریم ئەنجام ئەدرێت.
ئامانجی سەرەكی پڕۆژەكە
پڕۆژەیەكی پەروەردەیە و هەوڵ ئەدات بۆ كردنەوەی دەلاقەیەك بۆ ناساندن و ئاشناكردنی پێغەمبەرمان (د.خ) و فەرموودەكانی بە قوتابیان و لاوان كە بناغە و كرۆكی گۆرانكاری و بنیادنانی كۆمەڵگەیەكی تەندروست و ساغڵەمن.
كە ئەم پڕۆژەیە وەكو هاندانێكە بۆ گەڕانەوەی مڕۆڤ بۆ سەرچاوەكانی بەختەوەری و سەركەوتن كە پابەندبوونە بە بەرنامە و رێچكەی مڕۆڤایەتی كەخوای گەورە لەڕێگەی پێغەمبەرانەوە بۆی ڕەوانە كردووین، وە باشترین سەرمەشق بۆمان پێغەمبەر موحەمەد ( دروودی خوای لەسەر بێت) ە، بیكەینە سەروەر و سەردارمان و بەدوای ووتە و فەرمایشتەكانی بكەوین.
ئەم پڕۆژەیە ئامانجیەتی گەنج و لاو پێغەمبەرمان وەكو ئەوەی لە قورئان وەسفكراوە و وەكو ئەوەی لە سیرە و فەرموودەكانی هەیە بناسرێت، گەنجانمان بە ناسینی پێغەمبەرمان ئاشت بكاتەوە.

بەشداریکردنی چین و توێژە جیاوازەکان لە پڕۆژەکە
ئەم پڕۆژەیە هەر ساڵێك بە شێوەیەك و لە ڕوو و دیدێكەوە پێغەمبەرمان ئەناسێنێتەوە ، هەوڵ ئەدات هەموو لایەن و بوارەكانی ژیانی پێغەمبەرمان (د.خ) بناسێنێت.
پێشتر پڕۆژەكە لە ڕێگەی ئاهەنگ و یادكردنەوەی پێغەمبەرمان خۆی ناساند بەڵام سوپاس بۆ خوای گەورە بۆ ساڵی شەشەمیەتی كە پڕۆژەكە بۆتە تاقیكردنەوەی سەرتاسەری و دابین كردنی چەندەها خەڵاتی جۆراوجۆر بۆ هاندانی بەشداربوان.

لە سەرەتاترین چالاکییەکانی پڕۆژەکە لە شێوەی فیستیڤاڵیکی سێ ڕۆژەدا لە ساڵی ٢٠١٥
وە ڕێكخراوی دایک(مارکە) لە داهێنانی شێوازی تاقیكردنەوەی سەرتاسەری لەهەمان ڕۆژ و كاتدا و كە سوپاس بۆ خوای گەورە ئەم شێوازە لە زۆربەی زۆری كوردستان و دەرەوەی ئەم هەرێمەش تەبەنی كراوە و بەردەوامە،
ئەمە مایەی دڵخۆشیمانە كە هەمیشە گەشەپێدان لەداهێنان و خزمەتكردن و پەروەردەكردنی ڕێكخراوی ماركەیە.